ماڵپه‌ڕێكی نوێ به‌ ٢٥ زمان زانیاری له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ پێشكه‌ش ده‌كات

ماڵپه‌ڕێكی نوێ به‌ ٢٥ زمان زانیاری له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ پێشكه‌ش ده‌كات

له‌ڕێی ئه‌م ماڵپه‌ڕ و هێڵه‌ گه‌رمه‌وه‌ ده‌توانیت به‌زمانی خۆت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانتت له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ده‌ست بكه‌وێت. خزمه‌تگوزاریی هێڵی گه‌رم و چاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن كارمه‌ندی تایبه‌تمه‌ندی زمانزانه‌وه‌ به‌ ٢٥ زمان پێشكه‌ش ده‌كرێت. هه‌موو ڕۆژێك له‌ نێوان سه‌عات ٢ تا ٤ی دوای نیوەڕۆ ده‌توانیت له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێك كه‌ به‌زمانی خۆت ده‌دوێت قسه‌ بكه‌یت یان بەنووسین پەیوەندی بکەیت. كارمه‌نده‌كان ئاگاداری دوایین زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستین له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌ دانیمارك و ده‌توانن وه‌ڵامی زۆربه‌ی پرسیار بده‌نه‌وه‌.

هه‌ر كاتێكی تر كه‌ له‌نێوان سه‌عات ٢ تا ٤ی دوای نیوەڕۆدا نه‌بێت، ده‌توانیت له‌ڕێی خزمه‌تگوزاریی چاته‌كه‌وه‌ په‌یامێك‌ بنێریت و كارمه‌ندێك وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌ له‌ماوه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ڕۆژی دوای ئه‌وه‌ له‌ سه‌عات ٢ تا ٤ی دوای نیوەڕۆ تێنه‌په‌ڕێت. هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه‌ هه‌ندێك هه‌واڵی هه‌ڵبژارده‌ یان ڕێوشوێنی ‌ گرنگی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌ دانیماركییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی دانماركی بۆ هاوكاریكردنی كۆچبه‌ران و ئه‌لس ڕیسێرچه‌وه‌ خراوه‌ته‌ گه‌ڕ. فۆندی نۆڤۆ نۆردیسك ئه‌ركی دارایی ئه‌م هه‌وڵه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ. بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی لێره‌دا ده‌خرێنه‌ به‌رده‌ست دروست و تازه‌ن هاوكاریمان له‌گه‌ڵ ده‌سڵاتدارێتییه‌ به‌رپرسه‌كانی دانیماركدا هه‌یه.