پلانی دووبارە کرانەوەی دانیمارك ئامادەیە

پلانی دووبارە کرانەوەی دانیمارك ئامادەیە

‌‌حکومەت پلانێکی بۆ قۆناغی ٢ ی کردنەوەی دانیمارك خستەڕوو. قۆناغی ٢ کردنەوەی کۆمەڵێك شوێنی کاری گشتی و تایبەتی و دامودەزگا دەگرێتەوە. مەرجی دووبارە کرانەوەکە ئەوەیە کە چالاکییەکان لەڕووی تەندروستییەوە گونجاو بن و بکرێت تەشەنەکردنی تووشبوون کۆنترۆڵ بکرێت. ڕێنماییەکانی مەوداگرتن و پاکوخاوێنی باش دەبێت بەردەوام هەر بگیرێنە بەر.

کردنەوەی تەواوەتی بازرگانی شتومەك – دوکان و سەنتەرە گەورەکان (١١/٥)

پۆلەکانی ٦ تا ١٠ (١٨/٥) دەست پێدەکەن. قوتابخانەکان و شارەوەانییەکان بەشێوەیەکی خۆجێی ڕێکدەکەون لەسەر ئەوەی چۆن دووبارە کرانەوەکە بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ ڕێنماییە تایبەتمەندییەکانی تەندروستیدا جێبەجێ بکرێت.

ئەو دەرس و تاقیکردنەوانەی مەرجی ئامادەبوونی خوێندکارییان هەیە (١٨/٥). هەروەها کردنەوەی ئێس تی ئو، ئی دی ئو و ئێف گی ئو (١٨/٥).

بواری چوونە چێشتخانەو قاوەخانە و هاوشێوەکانیان (١٨/٥) دەست پێدەکات.

کەنیسەی میللی و ناوەندەکانی باوەڕداری (١٨/٥) دەکەونەوە کار.

کارکردنی ماڵەوە لە کۆمپانیا تایبەتییەکاندا.

وەرزشی تایبەتمەند بێ ئامادەبوونی تەماشاکەران

قەرزکردن و گێڕانەوە لەکتێبخانەکان (١٨/٥)

وەرزش و کاری کۆمەڵەکان – لەشوێنی کراوەدا

کۆتاییهێنان بەخولەکانی قوتابخانە پاش ناوەندییەکان `ئێفتە سکولە` (١٨/٥)

ئەو باخچەی ئاژەڵانەی کە میوانەکان دەتوانن بەسەیارەی خۆیان هاتوچۆی تیا بکەن، دەتوانرێت بکرێنەوە.

 

‌حکومەت لەگفتوگۆدایە لەگەڵ وڵاتە دراوسێکان و چاودێریی داخستنی سنوورەکان و قەدەغەی هاتنەناوەوە و توندکردنی ڕێنماییەکانی سەفەر یەکلایی دەکاتەوە. ‌ئەوپەڕی تا ١/٦ حکومەت بڕیاری خۆی لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنێت.