کەنیسەی میللی و کۆمەڵە باوەڕدارەکانی تر دەکرێت لە ١٨/٥/٢٠٢٠ وە سەرلەنوێ کەنیسە، کڵێسا و مزگەوتەکان و هاوشێوەکانیان بەڕووی خەڵکدا بکەنەوە.

کەنیسەی میللی و کۆمەڵە باوەڕدارەکانی تر دەکرێت لە ١٨/٥/٢٠٢٠ وە سەرلەنوێ کەنیسە، کڵێسا و مزگەوتەکان و هاوشێوەکانیان بەڕووی خەڵکدا بکەنەوە.

کەنیسەی میللی و کۆمەڵە باوەڕدارەکانی تر دەکرێت لە ١٨/٥/٢٠٢٠ وە سەرلەنوێ کەنیسە، کڵێسا و مزگەوتەکان و هاوشێوەکانیان بەڕووی خەڵکدا بکەنەوە.

لێرەدا بنەڕەتیترین ئەو ڕێوشوێنانەی پێویست دەکات بگیرێنە بەر بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی کەنیسەی میللی و کۆمەڵە باوەڕدارەکانی تر دەخرێنە ڕوو. وردەکاریی هەموو ڕێوشوێنەکان لەسایتی وەزارەتی پەرستگاکاندا هەیە (لێرەدا بەدانیمارکی)

ئەگەر هەر دوودڵییەکت هەیە لەوەی ڕێوشوێنەکان چ کاریگەرییەکیان هەیە لەسەر تۆو بواری جێبەجێکردنی پێڕەوە ئایینییەکانت، پەیوەندی بکە بەهێڵە گەرمەکەمانەوە.

لەو شوێنانەی کەنیسەی میللی و کۆمەڵە باوەڕدارەکانی تر هەیانە قەدەغەکردنی کۆبوونەوە کاری پێناکرێت. لەکاتی بەخاکسپاردن و ڕێوڕەسمەکانی بەخاکسپاردندا لە شوێنی کراوەدا قەدەغەکردنی کۆبوونەوە کاری پێناکرێت.

ئەم بڕیارە ڕێ بەمانە دەدات:

–           نوێژ، ڕێوڕەسمەئایینییەکانی کەنیسە، نوێژی جومعە، وتاری ئایینی، داننان بەهەڵەدا لای قەشە، پەرستن و قووڵبوونەوەی شەخسی هتد.

–           ناونان لەکەنیسە، ڕێوڕەسمەکانیی بوونە مەسیحی، باڕو بات میتسفا، مارەبڕین، بەخاکسپاردن، ڕێوڕەسمەکانی بەخاکسپاردن و کردەی هاوشێوەی ئایینی.

–           چالاکیی تری کۆمەڵە ئایینییەکان لە کەنیسە، کڵێسا، مزگەوت، مەڵبەندەکانی کەنیسە، ماڵەکانی باوەڕداران و جێگای تر.

چالاکی لەشوێنی کراوەدا دەبێت پابەندی قەدەغەکردنی کۆبوونەوە بێت، جگە لە بەخاکسپاردن و ڕێوڕەسمەکانی بەخاکسپاردن.

چالاکی لەناو شوێنی داخراودا دەبێت بەپێی مەرجەکانی دەسەڵاتدارێتییەکان بێت بۆ ئەو شوێنانەی دەشێت خەڵك بەکاریان بهێنن، لەوانە:

١) دەبێت هەر سەردانکەرێك ڕووبەری ٤ مەتر چوارگۆشەی لەعەرزەکەدا هەبێت. ئەگەر ڕووبەری شوێنەکە لە ٤ مەتر چوارگۆشە کەمتر بێت هەر جارەی تەنیا ڕێگە بە ١ سەردانکەر دەدرێت.

٢) بەپێی توانا دەبێت ژوورەکان بەشێوەیەك ڕێکبخرێن کە خەڵك بواریان هەبێت مەودایەکی باش لەنێوانیاندا ڕابگرن.

٣) لای یان لەناو ژوورەکاندا دەبێت ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەڵبواسرێن لەبارەی لەماڵەوەمانەوەی ئەو کەسانەوە کە نیشانەی نەخۆشی کۆرۆنا/ کۆڤید١٩ یان لێ دەردەکەوێت، هەروەها لەبارەی ڕاگرتنی پاکوخاوێنییەوە بەباشی و هەڵسوکەوتکردنی گونجاو لەشوێنە گشتییەکاندا.

٤) دامەزراوان، خۆبەخشان و سەردانکەران دەبێت پابەندی ڕاسپاردەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی بن لەبارەی ڕاگرتنی باشی پاکوخاوێنی و هەڵسوکەوتی گونجاوەوە.

٥) بەپێی توانا دەبێت ئاوو سابوونی شل یان جێڵی پاککەرەوەی دەست، کە بڕی کحولەکەی (٧٠-٨٥٪) بێت، لەبەردەستدا بێت بۆ سەردانکەران.

٦) دامەزراوان و کەسانی تر کە پەیوەندییان بەژوورەکانەوە هەبێت، دەبێت دەستکێشیان لەدەستدا بێت لەکاتی بەخشینەوەی خۆراکی نەپێچراوەدا، ئەگەر پێویست بکات دەستیان بەر خۆراکەکان بکەوێت.

بێجگە لەوەش پێویست دەکات ڕاسپاردە گشتییەکانی دەسەڵاتدرێتییە تەندروستییەکان لەبارەی بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی تووشبوونەوە ڕەچاوبکرێن.

لەبیرت بێت مەودایەکی باش ڕابگرە. پێویست دەکات بەلایەنی کەمەوە مەودای ١ مەتر لەنێوان خەڵکدا هەبێت. لەو بارودۆخانەدا کە دەشێت مەترسی تووشبوون زیاتر بێت، بۆ نموونە لەکاتی بۆنەی ئایینیدا کە گۆرانی دەوترێت، پێویست دەکات بەلایەنی کەمەوە مەودای ٢ مەتر هەبێت.

لەبیرت بێت لەکاتی گەیشتن و تەواوبوونیشدا مەودا ڕابگریت.

ئەو سەردانکەرانەی مەترسی زیاتریان لەسەرە، پێویست دەکات هەڵسەنگاندن بکەن بۆ ئەوەی ئاخۆ بەشداریکردنیان لەچالاکییەکاندا بەئامادەبوون بێت لە کەنیسەی میللی یان کۆمەڵە ئایینییەکانی تر، یان هەوڵبدەن بەجۆری تر بەشداری بکەن، بۆ نموونە ئۆنلاین یان بەشێوەیەکی تر.

ڕێوشوێنەکانی سەرلەنوێ کردنەوەی کەنیسەی میللی و کۆمەڵە ئایینییەکانی تر بەشێوەیەکی بەرپرسانە لەگۆڕاندایە و بەبەردەوامی لەگەڵ بارودۆخەکەدا دەگونجێنرێن.